خوشك برایانی ئازیز دیار بوو له برگه‌ی هونراوه زور بابه‌تی بر هونراوه‌مان هه‌بوو به‌لام زوربه‌ی هونراوه‌كان دور بون له ئاین بوشایه‌كی وا هه‌بوو كه هونراوه‌ی ئاینی كه‌متره بویه به بیویستم زانی ئه‌و بابه‌ته ئاماده بكه‌م هه‌موو هاوریی خوشه‌ویستانم بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هونراوانه‌یان ئاشنا بكه‌م
فه‌رمون ئیستاش زورترین هونراوه‌ی ئاین لیره بخوینه‌وه هیوام وایه به‌دلی هه‌موو لایه‌ك بیت
ڕێگای نوێ
هاتین له‌گه‌ڵ ده‌م که‌لی گزنگی هۆشیامه‌وه
په‌یامی قورئانه ده‌ده‌ین به ڕووی جیهانه‌وه
ئێمه‌ین کۆمه‌ڵی ئیسلام....ئێمه‌ین نه‌وه‌ی کوردستان
نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین و....شێخ سه‌عیدی پیران
سه‌دایی یه‌کتاپه‌رستی بڵندگۆی ژیانمانه
بۆ نێرگزه‌جار دادپه‌روه‌ری هاتوینه‌وه
خه‌ڵکی ووڵاتی چوار وه‌رزه‌ی ساڵین
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی دایکی شه‌هیدانین
ئێمه‌ین کۆمه‌ڵی ئیسلام....ئێمه‌ین گزنگی هۆشیام
وه‌ك قه‌ندیڵ سه‌ر بڵندین...ئاواتمانه بۆ گه‌ل ژیانێکی ئارام
له کۆشش دا وه‌ك بروسکه،هیوای گه‌لین
له ئاشتی دامیهره‌بانی و خۆشه‌وستی به ده‌ست دێنین
ڕێگامان ته‌نها قورئانه
یان فه‌رشی کرداری پیامبه‌رمانه
ئێمه‌ین کۆمه‌لی ئیسلام...شوێن که‌وتوی پێغمبه‌رمان
ئێمه هیوای دوارۆژین بۆ خاک‌و خۆڵی نیشتیمان
تیشکی ڕێی هه‌ژارانین ده‌نگی چه‌وساوه‌کانین
ساڕ‌ێژ که‌ری ده‌رونی ماف خوراو بێ باوکه‌کانین
بۆ ئاشتی وبرایه‌تی با‌قه‌یه‌ك گوڵمان هێناوه‌ته‌وه
په‌یامی خۆشه‌ویستی بۆ جیهان دووپات ده‌که‌ینه‌وه
ئێمه‌ین کۆمه‌ڵی ئیسلام...ئێمه‌ین کۆمه‌ڵی ئیسلام
ئێمه‌ین په‌یامی راستی بۆ ژیان.
---------------------------------------------------------------------
ئیمان
به‌م هاوینه بۆچه‌کی گیانم گه‌یشته ئاسمان.
له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆم،
تا ده‌گه‌مه وه‌رزی پاییز.
فرمێسك و خه‌م،
به‌یه‌که‌وه چرۆ بکه‌ن.
ڕێگایه‌کی دو‌ریش ده‌بڕم.
دارێك ده‌که‌مه هاوڕێی ڕێگام.
تا ده‌گه‌مه لای زستان و
فرمێسك و خه‌م چلوره ده‌کات.
نا لاشه‌شم با بیبه‌ستێ،
ئێسکه‌کانیشم با بشکێ.
به فه‌رشێکی ئه‌فسوناوی
دیسانه‌وه به‌ره‌و ساماڵ هه‌نگو ده‌نێم.
له به‌هاردا چرۆکانی من ده‌وه‌رێن.
خامه‌ش زه‌نگی دواڕۆژمان بۆ لێده‌دات.
چرا گڕه‌که‌ی سه‌ما ده‌کات
خه‌زان وازی لێناهێنێ و
فووی لێده‌کات.
گژوگیای پاکیزه‌ی ووڵاته‌که‌م
له گریانی ئه‌و
مووی سه‌رم سپی ده‌کات
ئه‌ناناسێك....
به‌ڕومه‌وه پێده‌که‌نێت.
چوار چێوه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له به‌رده‌مایه
خۆی ده‌کێشێ به به‌رپێماو
زڕه‌ی شوشه‌ی
وه‌ک زڕه‌ی شه‌ره‌فی ئافره‌ته سۆزانیه‌کانی ووڵات
بۆ به‌رائه‌ت....
له به‌ر پێم‌دا خۆی ووردو خاش ده‌کات.
نێلیك، وه‌ره بینه هاوڕێ
به‌یه‌که‌وه تا لای سۆرفینا، بڕۆین.
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا...
کایه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین.
کاکتوسه‌کان...
مۆڕه‌و چاوی بزیان
چه‌رپاکه‌مان ده‌له‌رزێنێ.
هێواش،هێواش
کتێبخانه‌که‌م ده‌ڕوخێنێ.
له لێواری ئه‌م ده‌ریایه
به هێمنی چیچکه ده‌که‌م
ئه‌ڵێن ڕووخسار....
به پێکه‌نینه‌وه جوانه
به‌ڵام...
ڕووخساری باران
به ته‌ماوی و به ماته‌مینی
بۆ من....
جوانتر نیشان ده‌دات
بارانێکی بێ خه‌وشه
بارانێکی برسی
ئه‌و بارانه ده‌موچاو ته‌ماویه
که له هه‌وری عشق ده‌بارێ
بۆ من...
ئازادی و ڕۆشنایی و یاکسانی
بڵێسه‌دار تر ده‌که‌ن
له کۆڵانی ووشه‌ی دیوانی غوربه‌تدا ده‌سوڕێمه‌وه
ده‌روێشێکی قژ سپی
بۆ خۆشه‌ویستی دایکی
ده‌فی ده‌ژه‌ند
که دیم....
که‌شکۆڵه‌که‌ی له کۆڵا بوو
پریاسکه‌یه‌کی ئینجانه‌یی
پڕ له گڵی نیشتمانه‌که‌م
گوڵه کنۆڵ، و نێلیك، وسۆرفینا
قژی به په‌لکه ده هۆنیه‌وه‌و
له ته‌ختی ڕه‌نگه‌کانی ئه‌وانا
خه‌ریك بوو تابلۆی دیوانی
شعرێكی تری دائه‌ڕشت
له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا
کورسیه‌کی سه‌رو گوێلاك شکاوم دانا
عه‌مودی بێ کاره‌بای ووڵاته‌که‌م
کرده قاچی و
هه‌وریشم کرده پاڵپشتی و
ئه‌و فه‌رشی ئه‌فسوناویه‌م خسته سه‌ری
خۆشم له سه‌ری دانیشتم.
سه‌یری گیای سه‌وزی
خه‌ونه‌کانی دواڕۆژم ده‌کرد
سه‌یری چاوی ماندووی
لاوه‌کانی کوردستانم ده‌کرد
له‌گه‌ڵ هه‌موویان بووینه هاوڕێ
به‌ره‌و مه‌مله‌که‌تی ووشه که‌وتینه ڕێ
ووشه‌کان پێشوازیان کرد
هه‌ریه‌کێ له‌و ووشانه
قۆڵیان به قۆڵمانا کرد‌و
داوای داستانێکی ده‌کرد
یه‌کێك ده‌یوت با چیرۆك بێت
یه‌کێكی که ده‌یووت ووتار
ووشه‌یه‌کیش له سوچی ئه‌و سه‌ر
هاواری کرد
توخوا ووتار
ووشه‌یه‌کی ناسك هاته لام و
به گوێی مندا چرپاندی
به عه‌یارانه شانێکی لێدام و
ووتی شعر
له‌م دایه‌لۆکی ووشه‌دا بووین
که سه‌یرم کرد
هیچ هانای نییه بۆمان
ئه‌وه‌ی که ته‌نها هانایه‌و پشت و په‌نا
ته‌نها ئیمان
ئا لێره‌وه
خاك و ووڵات، پیر و لاویش
گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه به‌رده‌وام بن
ئێمه ده‌گه‌ینه هیوای خۆمان
ته‌نها ئیمان
-------------------------------------------------------------------
دڵی گــــــلاراو
فرمێسك له چاومدا قه‌تیس ماوه
بیر‌و هزر و تێڕامانم په‌شۆكاوه
دوا ڕۆژ له‌به‌ر ده‌ممدا سه‌ما ده‌كا و ڕاوه‌ستاوه
بوون به‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دڵه گلاراوه
دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه
گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه
داوا ڕۆژ پرچی ئاڵی شانه كردوه
زه‌رده خه‌نه‌ی لێده‌وه‌رێ
كه‌چی ئه‌م دڵه شێته‌م
ماچی ئه‌وینی لێده‌وێ
وه‌ك قه‌زوان و داری به‌هێ
چۆن شه‌ماڵێك ده‌یله‌رزێنێ
كه‌چی خۆشی وه‌ك په‌لكه زێرینه پێده‌كه‌نێ
دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه
گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه
جاروباریش هزرو بیرم
ئه‌سپی جوانی خۆی تاو ده‌داو
ده‌م فڕێنێ و به‌ره‌و ده‌رگای ڕاستیم ده‌با
وا پێم ده‌ڵێ و ده‌م له‌نگێنێ
ئه‌وه‌ی وه‌ك دووكه‌ڵ كێشی زۆپای دارێ
ده‌یكێشێ به دڵ و ده‌رون و سینه تادوکه‌ڵی تاوانێ
ئاگادار به وه‌ك ئارێزێك
هه‌ره‌سی تاوانت بۆ دێنێ
له بن پێتا له نگێز ده‌كا و ده‌تمرێنێ
به كه‌وای پوله‌كه و گوڵه شیلانی ده‌ستی ده‌تخه‌ڵه تێنێ
به ده‌ستی خه‌ناوی ده‌تخنكێنێ
دوا ڕۆژ سه‌راپای كاتی خۆی ده‌سوتێنێ
ڕاسته من باوه‌ڕم به دوا ڕۆژدا ده‌رده‌هێنم
له ڕووی جوانی ڕۆژی دوایی ده‌یڕوێنم
ئه‌و ڕۆژه یه له ژیانۆ به‌ره‌و مردن ده‌چم
له ئارامگای ڕۆژی دوایی ئارام ده‌گرم
من ڕێبواری ڕێ گۆڕاوی لێره‌وار بووم
به‌لاَم ئێستا كۆچه‌رێكی هه‌گبه به‌تاڵی شارێگام
دێم و هه‌نگا و ده‌نێم به‌ره‌و تاوانی ڕاستی ژیان
باگه‌لاَی عومرم به‌لا سكه وه هه‌ڵبوه‌رێن
تێڕاماوم ده سته و سانم زۆر نامۆیه
كه ئاسمانه‌كان لوول ده‌كرێن
ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێن
زه‌وی و شاخ و دۆڵ و چیا
له رزه‌ی گر و کڵپه ده‌كه‌ن
كه من دایكم به‌جێم بێڵێ و
باوكیشم هه‌ناسه‌م بۆ هه‌ڵنه كێشێ و
خۆشه‌ویستم به ئاسته‌مێك بڵێ ته‌واو
كوڕ‌و كچم له فریاد ڕازم نه‌گه‌ن
ئه‌مه بوو دوا ڕۆژ بۆ ژیان
هاوار ده‌كه‌م به‌سه ئیتر باسی دوو ڕۆژ تان
دۆژه‌نی خه‌م دڵتانی گرتووه
دڵه گلاراوه‌كه‌ی منیش ڕێگاتانی گرتووه
من كه‌سێكی بێ هوده و عه‌به‌سی نیم
هه‌ڵپه‌كه رێكی دنیا وویست و ماددی نیم
ده‌ژیم له ده‌روازه‌ی هه‌ر دوو كیاندا
تاله ده‌روازه‌ی ئا ینێكدا ڕۆحم تیركه‌م كه ئیسلامه .
-----------------------------------------------
عاطیفه‌ی نور
عاطیفه‌ی نوره....
شه‌پۆل ده‌دا وده‌م بزوێنێ
به‌ره‌و دنیای خولود سه‌رده‌کێشێ
کۆڵه پشتم پڕ له سه‌مفۆنیای خاکه
ڕێگای مه‌رگم ...
سه‌نگین تر ده‌کات
خه‌وه قژ ئاڵه‌کان...
له چاومدا ده‌تارێنێ
کێڵگه‌کان...
ده‌ستیان گرتوه بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ
من چاوه‌ڕێم...
سپێده‌یه‌ك بێت و ئاڵای پێ بێت
که‌چی کفن ئاڵای دیلیه
جێ ژوانم داگیر ده‌کات
چۆن له‌م مه‌رگه خۆم ده‌رباز که‌م
که ده‌رباز بوون خۆی مه‌رگه
ده‌ریای به‌رزه‌خ چه‌رپایه‌که
به‌ردی ئه‌لحه‌د ئاسمان
مانگ...
هیلالی له پشت کردوه
په‌رده منی له خۆ گرتوه
له‌م زستانی مه‌رگه ڕووت و قوته
ئاره‌زوه‌کانم ده‌ته‌زێت
که ئه‌و به‌ستی...
پروشه‌ی ووشه فواره ده‌کات
لێره‌وه ه‌ست پێ ده‌کات
بۆ عاطیفه‌ی نور سه‌رده‌کێشێت
به‌ره‌و دوو ماڵ یه‌خه‌م ده‌گرێت
ماڵی وه‌یل یان میهره‌بانی...
ئامێزیان بۆ من واڵا ده‌کرێت
بانگی ناوێکی نوێ به گوێم‌دا ده‌درێت
ناوێکی خۆش یان قیزه‌ون...
دیسانه‌وه...
به‌ره‌و عاطیفه‌ی نور هه‌نگاو ده‌نێت
چ نورێکه...
هه‌موو هه‌مێك ده‌فڕێنێت
به‌هارێکی سه‌رخۆش ڕێگا ده‌گرێت
بارانێکی موورو ئاسای له‌گه‌ڵ دایه
ته‌پ و تۆزی ڕێگا باوه‌ش پیا ده‌کات
ئاوێزانی ده‌بێت...
دار بهێیه‌ك...
له‌و ڕێگایه به جێ مابوو
بۆ لای عاطیفه‌ی نور ملی نابوو
هه‌ور هات و سێبه‌ری کرد
تا ماندوی ئه‌و پرچ زه‌رده بمرێنێت
له‌گه‌ڵماندا ڕێگا بگرێت
هاوینێکی سوخمه ئاڵ!
مینوژوب کاڵ!
بۆ ته‌داره‌ك بوو به هاوڕێ
له لێڕه‌وارێك ده‌گه‌ڕێ
تا بگاته لای عاطیفه....
که‌مێك نوری لێ وه‌ربگرێت
نوێژم ئاسمانێکی ته‌ماویه
چاوه‌ڕوانم...
شه‌ونمی عاطیفه ببارێنێت
پاییزێکی پشت کۆماوه!
سه‌رو گوێلاك سپی!
ئه‌و بۆ قومێ عاطیفه خنکاوه
که‌چی خه‌زانی لاشه‌ی هه‌ر له نور دابڕاوه
ڕۆژوم پایه یه‌کی له‌قه
له بایه‌ك ترساوه
ڕه‌شه‌بایه‌کی قیرسیچم!
شنه‌ی شه‌ماڵی له باوه‌ش گرتبو
ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌وری ئارام
بۆ لای عاطیفه ڕه‌وه‌ز ده‌که‌ن
پریاسکه‌یه‌کی پێ بوو
پڕ له ماچی وویرد بوو
به دیاری بۆ ئه‌وی ده‌بات
به یه‌که‌وه...
له‌گه‌ڵ پاییز ئه‌وان که‌وتنه ڕێ
ڕێگا خۆشی ڕێگا ده‌بڕێت
چاوه‌ڕوانه...
ڕێبه‌ره‌که‌ی لاشه‌ی من بێ
چاوه‌ڕوانم...
له‌لای نور
کام فریشته خوانی پرسیاری بۆ بێنێ
یان باڵای ده‌رگای مه‌له‌کوتم بۆ واڵا بکرێ
یان تۆ بڵێی...
ده‌رگای شفاعه‌تێك فریام بکه‌وێ
تا ئه‌سپی خۆم له دنیای به‌رزه‌خدا تاو به‌م
به‌ره‌و قیامه‌ت بکه‌ومه‌ڕێ.
-------------------------------------------------------
گه‌ردن كه‌چم بۆ تۆ
ئه‌م شه‌و له یادت كه‌مێ ویرد ئه‌كه‌م
بۆپاك و بێگه‌ردیت سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م
بۆ گه‌وره‌ی تۆ و شه‌رمه‌نده‌ی خۆم
سینه‌ی گڕاویم قوڵپی خه‌م ده‌كه‌م
له ناوی پاكت ته‌مه‌نا ده‌كه‌م
بۆ ئه‌و ویردانه گه‌ردن كه‌چی كه‌م
خۆ من ده‌زانم هه‌ر تۆ هه‌یت و به‌س
له تۆ زیاتر شایسته نی یه كه‌س
ده‌پاڕێمه‌وه له ده‌رگای تۆ خودا
له خودی خۆتا نزام بۆ تۆیه ئه‌ی خودا
چونكه ئه‌ی خودا هه‌ر تۆ به‌خشنده‌ی
له ناوی جوانتا خۆت هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌ده‌ی
ده‌من ببه‌خشه ئه‌ی خودا زۆر شه‌رمه‌زارم
ده‌سوم ڕووی شه‌رمه‌نده‌یم له گۆڕی زگارم
تاوی فرمێسكم هه‌نسك هه‌ڵدێنێ
هه‌ناسه‌م خوێنی ئه‌شك و تاوانی خۆم ده‌بارێنێ
له ڕوو ڕه‌شی خۆم فه‌راهه‌م دێنێ
من ته‌نها تۆم هه‌ی له تۆش داوامه
له ئاستی تۆ دا سه‌ر شه‌رمه‌زاره
بۆ گه‌ردن كه‌چی سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م
له تاو ڕیسوایم سه‌رم داده‌خه‌م
هه‌روه‌ك سواڵكه‌رێك ده‌ست بالاَده‌كه‌م
به‌ڵكو ببه‌خشی به‌م تاوانباره
ڕه‌حم و به‌زه‌یی بۆمن فریاڵه
دواكه‌وتووم له به‌نده‌یم بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارا
به‌لاَم سنگی من قوڵپی خوێناوه
ئازار سه‌رزه‌نشت منی پێچاوه
منی لوول كردوه وه‌ك ده‌می شاڵێ
مۆریانه‌ی تاوان خه‌ریكه كون ده‌كات هه‌ستی ژیاری ناخێ
له باره‌گای تۆ داوام ئه‌وه‌یه
كه من ببه‌خشی تاوانم پڕ سه‌مه‌ره‌یه
شانازیم نی یه به هیچ له‌م دنیا
به‌نده‌ی لاوازم سه‌رم ڕسوایه
كوڵمی سورم بۆنی خوێنی شه‌رمه‌نده‌ییه
لێوم غه‌مباری تاوانی سه‌رتاسه‌رییه
كه سه‌یری گۆڕم دێته‌وه به‌رچاو
ئازار و خه‌م و دێوانه‌یه حاڵ
منی كڵۆڵ ڕسوام له‌م دنیا
كه‌چی جار‌و بار هه‌ستم وه‌لایه
بێژی خودایه تۆ لێم خۆش ببیت
به ئاره‌زووی خۆم دڵخۆشم بكه‌یت
بیكه به‌خاتری نه‌وه و نۆ ناوت
به‌به‌خشنده‌یی و ڕێز و كه‌ماڵت
داوایه‌كی تر تۆ خودا خودایه
من تاوانبارم هه‌گبه‌م تاوانه
ڕوو ڕه‌شم له ئاستی باره‌گای ته‌عالا تانا
به‌لاَم خوایه وولاَتم كه‌چه
هه‌میشه ڕووه‌كه‌ی به‌ره و خه‌ڵوه‌ته
زوڵمی لێده‌كه‌ن له هه‌ر چوار لاوه
داوای ئه‌م جاره‌م له قاپی تۆدا
ڕزگاری بكه‌ی وولاَتی ته‌نها
وولاَتی جوانی پیاوانی دینه
ڕه‌حمێك به‌من و به خاك و خۆڵم
منیش ببه‌خشه و ئازادكه ئه‌وم
--------------------------------------------------------------
برواداران
بروادار هه‌تا ئه‌توانی هه‌ر چاکه بکه
له چاکه کردن خؤت بئ به‌ش مه‌که
ئه‌مری خوا له‌سه‌ر چاکه کردنه
باس ئه‌کا قورئان ئه‌مه بئ شکه
......................................
بؤشاهوو گه‌دا کفن هه‌ر جاوه
له‌و کاته‌ی که مرد ده‌رچوو له‌م ناوه
چاکه و خراپه‌ی هه‌رچی کردبئ
وون نابئ لای خودا هه‌مووی نوسراوه
......................................
دوو ده‌رد له دونیا ده‌رمانی نیه
ئه‌م دوو ده‌ردانه‌ش ئه‌زانی چی یه
برای مسولمان ده چاک بزانه
ده‌ردی ئه‌جه‌ل و ده‌ردی پیری یه
..........................................
مه‌ترسئ له‌وه‌ی ئه‌ترسئ له خوا
بترسئ له‌وه‌ی کاکی خؤم که‌وا
ترسی خوای نیه جيگای مه‌ترسه
زه‌مان گؤراوه زؤره پیاوی وا
..........................................
خیانه‌ت نه‌که‌ی پیسه خیانه‌ت
له‌گه‌ل میلله ت و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ت
هه‌ر ئه‌مری برا به‌مه‌ردی بمره
خؤشه ناوت بئ مردی به ره‌حمه‌ت
......................................
مردن به گه‌نجی و به پیری نییه
به ده‌وله‌مه‌ندی و فه‌قیری نیه
کاتی ئه‌جه‌ل هات به ئه‌مری خوا
قه‌ت پاش و پيش و ته‌ئخیری نیه
........................................
پیاو به ناراستی قه‌ت سه‌ر ناکه‌وئ
خوا راسته و به‌نده‌ی راستی خؤش ئه‌وئ
هه‌تا له دونیا ئه‌ژی راستگؤ به
پیاوی خواروو چه وتت خؤش نه‌وئ
[ناتوانيت به‌سته‌ر ببينيت تا خوت تومار نه‌که‌يتبو خوتومار کردن کليک ليره بکه]
به‌ڕێزتان ده‌توانن کۆمێنتێک بۆ ئه‌م بابه‌ته بنوسن له‌ڕێی فه‌یسبوکه‌وه