
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت (وفی انفسکم افلا تبصرون). واتە: چەندین بەڵگەی ئاشکرا و روون لە جەستەی خۆتاندا ھەیە، ئایا ئێوە نایان بینن؟! لەم سۆنگەیەوە لەمەودوا لە بەشی جەستەی مرۆڤ ھەرجارە و چەند زانیارییەکیتان دەربارەی مرۆڤ بۆ دەخەینەڕوو، بۆ ئەمجارە چەند کورتە زانیارییەک لەسەر چاو و فرمێسکی مرۆڤ دەخەینەڕوو:
یەکەم: بیلبیلەی چاوی مرۆڤ (١٣٠) ملیۆن رووناکی وەرگری تێدایە کە بە سیستەمێکی زۆر ئاڵۆز بەستراونەتەوە بە دەمارەکانەوە.
دووەم: برژان ز پێڵووی چاوی مرۆڤ چاو لە تەپوتۆز و شتی نامۆ و ترسناک و مەترسیدار دەپارێزن، ھەروەھا برژانگ سێبەر دروست دەکات بۆ چاو و لە تیشکی راستەوخۆی خۆر دەیپارێزێت و تیشکەکان دەشکێنێتەوە، پێڵووش ناھێڵێت چاو تووشی وشکبوونەوە بێت، چونکە زوو زوو بە فرمێسک دەیشوات و پاکژی دەکاتەوە.
سێیەم: تێکڕای ھێزی بینینی چاو لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (٠,٠٠٠٣ ) پلە بۆ ھەر خولەکێک (دەقیقەیەک).
چوارەم: لە فرمێسکی مرۆڤدا جۆرە ماددەیەک ھەیە کە دەتوانێت زیاتر لە (١٠٠) جۆر بەکتریا و ڤایرۆس بکوژێت، سەر لەوەدایە ئەگەر ئەو فرمێسکە (٦٠٠) جار روون و سووک بکرێتەوە (تخفیف) بکرێت، ھەر ھەمان توانا و کاریگەریی خۆی دەمێنێت.
پێنجەم: چاوی مرۆڤ دەتوانێت (١٢٠ تا ١٢٥) رەنگی جۆراوجۆری دیاریکراو لە یەکتر جیا بکاتەوە، ھەروەھا لە تواناشیدایە کە (١٠ ملیۆن) رەنگی ئاوێتەکراو و تێکەڵاو بناسێتەوە!.
سەرچاوە: نامیلکەی (لاشەی ئادەمیزاد)، نووسینی (جلال الدین نجم الدین)، ٢٠٠٢.
بهڕێزتان دهتوانن کۆمێنتێک بۆ ئهم بابهته بنوسن لهڕێی فهیسبوکهوه